ئومێد خۆشناو مژدە دەداتە هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی هەولێر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئومێد خۆشناو مژدە دەداتە هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی هەولێر

ئومێد خۆشناو مژدە دەداتە هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئومێد خۆشناو مژدە دەداتە هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی هەولێر
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر(ئەربیل) مژدە بە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشین دەدات، كە لەو ماوەیەدا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردی بناغەی شوقەكانی كرێچییان لە هەولێر دادەندرێت.

پارێزگارى هەولێر لەبارەی شوقەی كرێچییان كە زیاتر لە چوار هەزار و 100 شوقەیە و راگەیاندنی ناوی ئەو كەسانەى كە فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە تایبەت بە ماڵپەڕى پارێزگاى هەولێر ئاشکراى دەکات، لە دوو شوێنی زۆر باشی هەولێر کە دەكەوێتە نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، دەست بە دروستكردنی شوقەی كرێچییان دەكرێت و سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی پڕۆژەكە دادەنێت و دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكەش، ناوی ئەو كەسانە رادەگەیندرێت، كە فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە.

پارێزگارى هەولێر وتیشی، “لێژنەیەک كاری پاككردنەوەی ناوەكان دەكات، دوای پاكتاوكردنی ناوەكان و ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە، ئەوكات بەوپەڕی شەفافی و دادپەروەری و بەپێی مەرجەكان، ناوەكان و به‌ چاودێری داواكاریی گشتی، پرۆسه‌ی تیروپشک بۆ كرێنشینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناوەكان رادەگەیەندرێن”.

ئاشکراشیکرد، “دروستكردنی شوقە بۆ خەڵكی كەمدرامەت و كرێچی بیرۆكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمه بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی كێشەی نیشتەجێبوون و ئاوڕدانەوە لە خەڵكی هەژار و خۆى چاودێری وردی پڕۆسەكە دەكات و زۆر گرنگیی پێدەدات و جەخت لەوەدەكاتەوە، ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی هەژار و كرێنشینن، بۆیە دەبێت كارەكە زۆر بە دادپەروەری و بە دروستی بكرێت”.

پێشتر راگەیەندرابوو بە بڕیارێکی سەرۆكی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 20 ھەزار شوقە لە رێگەی وەبەرھێنان و بە پاڵپشتیی حکومەت بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروستدەکرێن، لە 17/06/2022ـەوە بۆ 4/7/2022 لینكی فۆڕمی شوقەی كرێنشینان و كەمدەرامەتان كارا كرا، دواجار 119 هەزار و 919 كەس ناوی خۆیان تۆمار كرد.

پـڕۆژەکـــە ســێ جــۆر یــەکــەی نـیـشــتــەجــێبــوون لـەخـۆ دەگــرێت، 80 مەتری بـە پـێـشــەکـیی چوار ھـەزار دۆلار و 100مەتری بـە پـێـشــەکـیی پێنج ھـەزار دۆلار و 120مەتری بـە پـێـشــەکـیی شەش ھــەزار دۆلار دەبـێــت و قــســتــەكانیش بۆ ماوەی 15 ســـاڵ دەبن.