ئومێد خۆشناو: ساڵی داهاتوو 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر ئەنجام دەدرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئومێد خۆشناو: ساڵی داهاتوو 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر ئەنجام دەدرێن

ئومێد خۆشناو: ساڵی داهاتوو 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر ئەنجام دەدرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئومێد خۆشناو: ساڵی داهاتوو 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر ئەنجام دەدرێن
0

لایک

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) ئومێد خۆشناو رایگەیاند، ساڵی داهاتوو گوژمەیەک لە چوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدان بە بری 91 ملیار و 177 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ جێبەجیکردنی 162 پرۆژە لە سنووری پارێزگا.

لەمیانی کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پاێزگاری هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەدا کە بریار وایە ساڵی داهاتوو 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جیبەجێ دەکرێن و گوژمەیەک بە بڕی 91 ملیار و 177 ملیۆن دینار تەرخانکراوە و وتی، “لەچوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راگەیاندنی پرۆژەکانی پەرەپێدان لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ ژمارە و گوژمەی ئەو پرۆژانە رادەگەیەنین کە لە ساڵی 2022 ـدا جێبەجێ دەکرێت”.

هاوکات خۆشناو دەڵێت، “ئەنجامدانی ئەو پرۆژانەی پەرەپێدان کە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە خزمەتگوزاری سەرەتایی هاووڵاتییانەوە هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە قەیرانی داراییدابوو، نەدەتوانرا لەسەر بودجەی حکومەت ئەو کارە ئەنجام بدات بەڵام بە هەوڵی ئەنجومەنی وەزیران و بەتایبەتی خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارساڵەوە بەدجەیەکی دیاریکراو تەرخان دەکرێت بۆ پرۆژەکانی پەرەپێدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”.

لەبارەی ئامارەکانی پارساڵيوە ئومێد خۆشناو رایگەیاند، “پارساڵ بە 28 ملیار دینار پرۆژەکان کە 131 پرۆژەبوون ئەنجامدران، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کە ئەمساڵ لەچوارچێوەی ئەو گرنگیدانەی حکومەت و تەواوی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی وەزیران، بەتایبەت جەنابی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەسوپاسەوە ئەمساڵ بودجەیەکی باشتر و زۆرتر بۆ پارێزگاکان دیاریکراوە”.

لەبارەی گوژمەی ئەمساڵەوە ئومێد خۆشناو وتی، “لەدیارکردنی بدجەکە ژمارەی دانیشتوان وەکو بنەما وەرگیراوە و رەچاوکراوە. بە خۆشحاڵییەوە پرۆژەکانی ساڵی 2022 رادەگەیەنین کە بە ژمارە ئەوانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت، 162 پرۆژەی خزمەتگوزارییەو گوژمەکەی 91 ملیار و 177 ملیۆن دینارە”.