ئومێد خۆشناو: دەبێت رۆتین کەم بکرێتەوە و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئومێد خۆشناو: دەبێت رۆتین کەم بکرێتەوە و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بکرێت

ئومێد خۆشناو: دەبێت رۆتین کەم بکرێتەوە و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بکرێت

بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر (ئەربیل) کۆبونەوەیەكى تایبه‌ت، سەبارەت بە كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین و پێشکەش کردنی ئاسانکارى و گەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان،  ئەنجامدرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئومێد خۆشناو: دەبێت رۆتین کەم بکرێتەوە و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بکرێت
0

لایک

بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر (ئەربیل) کۆبونەوەیەكى تایبه‌ت، سەبارەت بە كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین و پێشکەش کردنی ئاسانکارى و گەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان،  ئەنجامدرا.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێر بڵاوکرایەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە 2022.4.25، بەسەرپەرشتى ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، سەبارەت بە گەیاندنی پەیامی حکومەت و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان و دەستنیشانکردنى پێداویستی و چارەسەرى کێشە و کەم و کوڕییەکان کۆبونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیى فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت لەسنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا.

پارێزگارى هەولێر:

“کارى فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومەت، خزمەتکردنى هاوڵاتیانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت ڕێز له‌هاوڵاتییان بگرن و ڕۆتین لەڕاییکردنى مامەڵەکانیان نەهێڵن”

لەکۆبوونەوەکەدا، کەهەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى باجى هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرانى گشتیى شارەوانى، گەشت و گوزار، کشتوکاڵ و بەرێوەبەرى کۆمەڵگەى سنوورى حاجى ئۆمەران و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى ئاسایشى ئابوورى و بازگەکان و بەڕێوەبەرى گومرگى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسانى لایەنى پەیوەندیدار ئامادەى بوون. پارێزگارى هەولێر، سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین و  ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایککردنى مامەڵەکانیان، ڕایگەیاند: “کارى فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومەت، خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و لەبەرامبەر ئەو ئەرکەى پێیان سپێردراوە هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایککردنى مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیەکانتان، بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتییان گللەیى لەوە بکەن کە ڕوتینى زۆر هەیە لەفەرمانگە و دام و دەزگاکان و لەبەردەم کارەکانیان، یان وەک پێویست کارەکانیان بەڕێوە ناچێت”.

پارێزگارى هەولێر:

“نابێت هاوڵاتی گللەیى لەوە بکات کە ڕوتینى زۆر هەیە لەفەرمانگە و دام و دەزگاکان، و کارەکانی وەک پێویست بەڕێوە ناچێت”

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جەختى لەجێبەجێکردنى کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەفەرمانگە و دام و دەزگاکان و بەرزکردنەوەى ئاستى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى بەسەرجەم ناوچە و شوێنەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر به‌یه‌كسانى کردەوە، پاشان سەبارەت بە ڕەوشی ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى و وەبەرهێنان و چۆنیەتى بوژانەوەى و بەهێزکردنى، تیشکى خستە سەر چارەسەرکردنى هەموو ئەو کێشە و گرفت و بەربەست و کۆسپانەى کە هەن و ڕایگەیاند: “ئامانجی ئێمە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاوڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکەین، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش لەپێناو گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیش لەشارەکەمان، لەچوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکان، هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانان بکەن تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت”.

لەکۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر سه‌باره‌ت به‌ ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵەی بازاڕ و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان و بەرزکردنەوەى داهات، جەختى له‌ هه‌موو پاڵپشتی و هاوکارى و هەماهەنگیه‌كى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ بەڕێوەبەرانی گشتیى فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت لەسنوورى پارێزگاى هەولێر كرده‌وه‌.