ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 9 حاڵەتی گومانلێکراوی کۆلێرا هەن کە چواریان تووشبوونیان پشتڕاستکراوەتەوە.
بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا، چەند بڕیارێک لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە دەرکران و بڕیارەکان لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن و بۆ ماوەی یەک مانگ کاریان پێدەکرێت.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 19-06-2022، ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بەداخەوە رایدەگەیێنین 9 گومانلێکراو لە سنووری پارێزگای هەولێر هەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە پشکنینیان بۆ کراوە، 4 تووشبووی کۆلێرا پشتڕاستکراوەتەوە، 5 کەسیش هێشتا ئەنجامی پشکنینەکەیان دەرنەچووە.”
لە چوارچێوەی رێکارەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی سەوزەوات لە بەیانییەوە لە هەموو چێشتخانە و خواردنگە و کافتریاکان. هەروەها تایبەت بە شوێنە گشتییەکان و فەرمانگەکان، مزگەوت، گرتووخانە و هەموو ئەو شوێنانەی کە شوێنی گشتین، راگرتنی ئاو خواردنەوە لە بەراد، هەموو ئەو بەرادانە دادەخرێن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە