دەستەی بەرگری شارستانی ئوردن، رزگارکردنی ئەو منداڵە راگەیاند کە کەوتبووە بەشی ژێرەوەی باڵەخانەیەکی داڕماو.

دەستەی بەرگری شارستانی ئوردن، وێنەی رزگارکردنی ئەو منداڵەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ بەهۆی دارمانی باڵەخانەیەکی 4 نهۆمی لە عەممانی پایتەختی وڵاتەکە، لەژێر دارو پەردووی باڵەخانەکەدا مابوویەوە.

دەستەی بەرگری شارستانی ئوردن رایگەیاند، مەلەک-ی تەمەن چوار مانگ دوای مانەوەی زیاتر لە 24 کاتژمێر لە ژێر دارووپەردووی باڵەخانەکەدا، رزگارکرا.

لەگەڵ ئەمەشدا، بەرپرسانی وڵاتەکە لەبارەی داڕمانەکەوە رایانگەیاند، کە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەکەوە گەیشتووەتە 10 کەس.
