بە مەبەستی ئیدانه‌كردنی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 30 ئه‌یلوول 2022) ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، جگه له‌وه‌ی دۆسییه‌ی كوونبوونی بۆری غازی نۆرد ستریم (كه له ده‌ریای باڵتیكه‌وه له چوار شوێن كوون بووه) گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پڕۆژه یاسای ئیدانه‌كردنی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا بۆ لکاندنی هەرێمەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بە خاکی وڵاته‌كه‌ی، ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌لبانیا دژی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا ئاماده‌یان كردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ده‌كه‌ن، كه تێیدا ئیدانه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مڕۆ داوا له رووسیا ده‌كات ته‌واوی هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا