ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی 108 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی 108 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی 108 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی 108 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند
0

لایک

دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 108 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و 196 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی (21ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022) تا (21ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ توانرا 108 كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و 196 كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكرێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌روه‌ها توانراوه‌ دەست بگرن بەسەر 363.432 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، 81 شیت حەبی هۆشبەر، 127 بوتڵ گازی ئامێرەکانی ساردکەرەوە کە 641 کیلۆگرام شلەیەکی تێدا هەڵگیراوە و رێژەی %75ی لە ماددەی کریستاڵ پێکهاتووە و 11.800 کیلۆگرام چای وشک کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری ئەمفیتامین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێكی ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ له‌ ناو بتڵی غاز و كه‌لوپه‌له‌ی میكانیكی و تۆوچادا حه‌شار دراون.