ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنیێ سه‌ر شاری هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات.
ده‌قی روونكردنهوەکەی ئەنجومەنی دادوەری:
به‌داخه‌وه دیسان له شه‌وی 8/6/2022 په‌لامارێكی ترسنۆكانه‌ی تیرۆریستی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر.
له‌كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین رێگه له‌و هه‌وڵه ترسنۆكانه بگرن و به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و په‌لامارانه ده‌ستگیر و به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن.
به ئامانج گرتنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوود به هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
لێرەدا، داواش لە هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێی جیدی لەو دەستدرێژی و پەلامارە بەردەوامانەیان هەبێت کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییان دابنێن.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
9/6/2022