به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق بڕیاریدا، بڕیاری دادگاكانی هه‌رێم به زمانی كوردی بنووسرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ـی تشرینی یەکەمی 2022، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە واژۆی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لەسەرە ئاماژەی بەوەکردووە، “دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 26-09-2022 به پشتبه‌ستن به (مادده‌ی شه‌شه‌م له یاسای ژماره 23ـی ساڵی 2007)ـی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (مادده‌ی شه‌شی یاسای ژماره شه‌شی ساڵی 2014)ـی زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا بڕیاری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێن به زمانی كوردی بنووسرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت”.
ئەوەش هاتووە، “ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هاتووه”.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت لە رۆژی دەرچوونییەوە و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
