ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێم رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

 راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێم هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێم کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 25%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێم.

پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێم لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.