سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدادی پایته‌خت رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقیەکانی راگه‌یاندوه، داواكراو ئه‌كره‌م قه‌یسی له‌نزیک ناوچه‌ی دووزخورماتوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه ده‌ستگیركراوه، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت كێی له‌پشته‌وه بوه چه‌ند كه‌س به‌شداربوون له‌و هێرشه‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیاریه‌كی زیاتری له‌باره‌ی ئه‌كره‌م قه‌یسی و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌نجامدانی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، ته‌نها ئاماژه‌ی به‌به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه كردووه.