ئەمڕۆ هەینی رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سه‌رۆكایه‌تی پەیوەندییەکان له سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ١٦:٣٠ رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامه‌ی گواستنەوەی دانەوێڵە بە بەشداریی لایەنەکانی ئۆکراینا و رووسیا، سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە کۆشکی دۆڵمه‌باخچه لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
له 13ـی ئه‌م مانگه‌دا، به به‌شداری به‌رپرسانی ئۆكرانی، رووسی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، توركیا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان كرا.
له‌سەرەتای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی دانه‌وێڵه له جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا سه‌رچاوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی جیهانه.
ئه‌م رێكه‌وتنه بۆ ده‌رهێنانی بیست ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانیه‌وه بۆ جیهان، ئه‌مڕۆ له توركیا واژوو ده‌كرێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا