“ئه‌مریكا له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانە”

“ئه‌مریكا له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
“ئه‌مریكا له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانە”
0

لایک

حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مریكای به‌ پشتیوانیكردنی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ مافی هه‌مو گه‌لانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت “ئاژاوه‌گێڕی”ه‌.

حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان به‌میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ “ئاژاوه‌گێڕان” ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی دیپلۆماسی واشنتنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تاران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، “ناڕه‌زایه‌تی ئاشتیانه‌ی وه‌ک مافی هه‌مو گه‌لانه‌” زانی و وتیشی، “به‌ڵام ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌ ماوه‌ی نۆ رۆژی رابردوودا رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاژاوه‌گێڕن”.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له‌ پاڵپشتیكردنی ئه‌م ئاژاوه‌گێڕانه‌ و پشتیوانیكردنیان له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یان بۆ ناسه‌قامگیركردنی ئاسایشی ناوخۆیی ئێران، به‌ ڕونی پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌ دیپلۆماسییه‌كانی واشنتنه‌ بۆ تاران سه‌باره‌ت به‌ پێویستی گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و جێگیركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری”.