ئه‌مریكا داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئه‌مریكا داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات

ئه‌مریكا داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئه‌مریكا داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات
0

لایک

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان كرد، رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و گشتگیر بدۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ سیاسییه‌ی ئێستا و رایگه‌یاند، “ئه‌مریكا پشتگیری له‌ دیالۆگێكی فراوان و گشتگیر ده‌كات بۆ دروستكردنی رێگایه‌كی هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو“.

نێد پرایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر عێراقییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی باوه‌ڕپێكراودا ده‌نگیاندا به‌و هیوایه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی حكومه‌تێک بێت كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بێت، له‌و كاته‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مریكا پشتگیری له‌ دیالۆگێكی فراوان و گشتگیر ده‌كات بۆ دروستكردنی ڕێگایه‌كی هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو”.

راشیگه‌یاندوه‌، “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ عێراقیه‌كانمانداین و دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تووندووتیژی قبوڵكراو نییه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و گشتگیر بدۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ سیاسییه‌ی ئێستا”.