ئه‌مریكا.. ته‌قه‌ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان كرا‌
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئه‌مریكا.. ته‌قه‌ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان كرا‌

ئه‌مریكا.. ته‌قه‌ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان كرا‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئه‌مریكا.. ته‌قه‌ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان كرا‌
0

لایک

لەویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا، بەهۆی تەقەكردن لە یانەیەكی شەوانەی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازەكان، پێنج كەس كوژران و 18 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی كۆلۆرادۆ، رووداوی تەقەكردنەكە شەوی شەممە بەكاتی ئەمریكا، لە شاری كۆلۆرادۆ سپرینگزن روویداوە، لەدوای رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیسی شارەكە گەیشتوونەتە شوێنەكەو كەسێكیان لەناو یانەكە دەستگیركردووە، كە گومان دەكەن تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكە بێت.

پۆلیسی كۆلۆرادۆ، هیچ زانیارییەكی لەبارەی هۆكاری تەقەكردنەكەو ئەو چەكەی لە رووداوەكە بەكارهێنراوە، ئاشكرا نەكردووەو تەنها ئەوەی راگەیاند كە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

رووداوی تەقەكردن لە یانە شەوانەكانی هاوڕەگەزخوازان لە ئەمریكا، لە رابردووشدا چەند جارێک روویداوە، ساڵی 2016 چەكدارێك لە یانەیەكی شەوانەی هاوڕەگەزخوازەكان لە شاری ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا، دەستڕێژی گولـلەی كردو بەهۆیەوە 49 كەس كوژران و تۆمەتبارەكەش لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێكراو كوژرا.