ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی پرسی رووسیا-ئۆكراینا كراوه و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه گرنگی زۆری داوه به‌و دیالۆگه‌ی كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پوتین ئه‌نجامی ده‌دات و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌نجامی ئه‌رێنی ئه‌مه‌یان بینیوه و سووره له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و تێگه‌یشتنه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كردووه كه دان به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێشێلی سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا ده‌كات، نانێن و ئه‌مه‌شی به هه‌ڵوێستێی مه‌بده‌ئی ناوبردووه و به گرنگی زانیوه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كانی مینسک به ئه‌نجامێک بگه‌ن.
ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پوتین، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئاڵۆزتر بوونی كێشه‌كه، و ئه‌گه‌ر بێت و بگاته پێكدادانی سه‌ربازیی سوودی بۆ هیچ كه‌سێك نابێت و هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه گرنگی به درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه دیپلۆماتی و دیداره‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌مڕۆش هاوشێوه‌ی دوێنێ، توركیا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی ئاشتی.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له بانگه‌وازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به‌رێگه‌ی دیالۆگ كردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه ئه‌وله‌ویه‌تدان به دیپلۆماتی سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی ناتۆدا درێژه به هه‌ڵوێستی بنیاتنه‌رانه ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکكۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌كه‌ی پارساڵی له مانگی ئه‌یلوولدا بۆ سۆچی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، له كورتترین ماوه‌دا چاوه‌ڕێی پوتین ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریی له توركیا.