ئه‌ردۆغان و بایدن کۆبوونەوە

ئه‌ردۆغان و بایدن کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئه‌ردۆغان و بایدن کۆبوونەوە
0

لایک

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکكۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆدا، كۆتاییهات.

له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵییه‌كانیدا كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ له‌ مه‌دریده‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كۆبوویه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و بایدن كه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆنگره‌كانی IFEMA به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه‌چوو، ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند.

هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو؛ وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار؛ سەرۆکی پەیوەندییەکان له‌ سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، فەخرەدین ئاڵتون؛ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، هاکان فیدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

Image