ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكکۆماری توركیا، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا توانیویانه سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان له دوای گه‌شتێكی بۆ ناوچه‌ی به‌ڵكان و له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا وتی: سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به ناوی “به‌شار خه‌تاب غه‌زال ئه‌لصومه‌یده‌عی” ناسراو به “ئه‌بو زه‌ید” ده‌ستگیر كراوه.
وتیشی، به گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌لصومه‌یده‌عی یه‌كێكه له گه‌وره به‌رپرسانی رێكخراوی داعش.
میدیای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، له واقیعدا كه‌سێكه ناسراو به “ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لهاشمی ئه‌لقوڕه‌یشی” و گومانده‌كرێت خه‌لیفه‌ی نوێی داعش بێت.
ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆره چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و تیرۆریسته له سووریا و ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن و زانیاری ئه‌وه‌ش به‌رده‌ست بوو، كه ده‌یه‌وێت به قاچاغ بێته توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پۆلیسی ئیستانبووڵ و هه‌واڵگری توركیا به‌یه‌كه‌وه له كرده‌یه‌كی ئه‌منییدا توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن.