له‌باره‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس دا، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ته‌ل ئه‌بیب مه‌رجی پێویستی بۆ ئاگربه‌ستی 60 ڕۆژه له كه‌رتی غه‌ززه قبوڵكردووه.
شه‌وى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: نوێنه‌رانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژ و به‌رهه‌مدار یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ل ئه‌بیب ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ته‌ل ئه‌بیب مه‌رجی پێویستی قبوڵكردووه بۆ ته‌واوكردنی ئاگربه‌ستی 60 ڕۆژه، له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كارده‌كه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: قه‌ته‌ر و میسر كه ناوبژیوانی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ستن، پێشنیاری كۆتایی پێشكه‌شی حه‌ماس ده‌كه‌ن.
هاوكات وتیشی: هیوادارم حه‌ماس ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌پێناو چاكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قبوڵ بكات، به پێچه‌وانه‌وه دۆخه‌كه باشتر نابێت، به‌ڵكو خراپتر ده‌بێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا