ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكەوتی 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سووریا كۆ ده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025 به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نتۆنیۆ تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، تایانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخی سووریا دوای مانگێك له ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی و دانانی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته و بووژانه‌وه‌ی ئابووری سووریا ده‌كرێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا