ڕۆژی چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕۆژنامەی توركیا ڕایگەیاندووە، ئەحمەد شەرع لەو ڕۆژانە دەچێتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی 5ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا بەسەردانێکی فەرمی چووە دەوحە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندبوو “لەم هەفتەیەدا بەنوێنەرایەتی وڵاتەکەم، سەردانی فەرمی هەریەک لە قەتەر، ئیمارات و ئوردن دەکەم.”
ئاماژەی بەوەش دا، “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئەم سەردانانە دەکەین بۆ پشتگیریی لە سەقامگیری، ئاسایش، بوژانەوەی ئابووری و بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز .”
ئەو سەردانە دیپلۆماسیانەی حکومەتی راگوزەری سووریا، بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی لە سووریا دەستییان پێکردووە، سەردانی ئەحمەد شەرع، دەبێتە یەکەم سەردانی دیپلۆماسی بۆ وڵاتانی دەرەوە کە هێشتا سەقامگیری بەشێوەیەکی ڕەها ڕووی لە وڵاتەکە نەکردووە.