ئایدن مەعروف: نەبوونی تورکمان و کریستییان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بە کەموکورتی دەبینین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئایدن مەعروف: نەبوونی تورکمان و کریستییان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بە کەموکورتی دەبینین

ئایدن مەعروف: نەبوونی تورکمان و کریستییان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بە کەموکورتی دەبینین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئایدن مەعروف: نەبوونی تورکمان و کریستییان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بە کەموکورتی دەبینین
0

لایک

لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و نەبوونی نوێنەری پێکهاتەی تورکمان و کریستییانەکان لە کۆبوونەوکەدا، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە نووسراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پەیامیرەخنە ئامێزی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کرد و رایگەیاند، نەبوونی تورکمان و کریستیانەکان لە کۆبوونەوەکدا بە کەموکورتی دەبینین.

دەقی نووسراوەکەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان:

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە بەشداری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و لایەنە سیاسییەکان بە هەنگاوێکی ئیجابی دەبینین. لەهەمان کاتدا کۆبوونەوەی لایەنە سياسييەکان لەرووی کاتەوە گرنگە بەڵام نەبوونی تورکمان و کریستیانەکان لە کۆبوونەوەکدا بە کەموکورتی دەبینین. هیوادارین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا نوێنەری تورکمان و کریستیان بە شێوەیەکی چاڵاک ئامادەبن.