وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە ڤیدیۆیێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی گەلی عێراق بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دەکات.
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە پەیامەکەیدا رایدەگەیێنێت، “هاونیشتمانیانی خۆشەویست، سەرەتا هیوای خۆشی و لەشساغیتان بۆ دەخوازم، بەبۆنەی 21ـی ئادار (نەورۆز)ـەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق دەکەم، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
داواکاریشین، جەژنی نەورۆز ببێتەهۆی یەکڕیزی و برایەتی و تەبایی و ئاشتی و پێکەوەژیان، چونکە نەورۆز بەواتای ئەمانە دێت.
دووبارە جەژنی نەورۆز لە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق پیرۆزبێت”.
ئایدن مەعروف
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان