ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی سیستەمی کۆتا هەنگاوێکی هەڵەیە

ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی سیستەمی کۆتا هەنگاوێکی هەڵەیە

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی کورسی کۆتاکان رایگەیاند، "ئەمە هەنگاوێکی هەڵەیە و کاریگەری باشی نابێت لەسەر پێکەوەژیان".

ئایار 7, 2023 12:55
ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی سیستەمی کۆتا هەنگاوێکی هەڵەیە
0

لایک

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی کورسی کۆتاکان رایگەیاند، “ئەمە هەنگاوێکی هەڵەیە و کاریگەری باشی نابێت لەسەر پێکەوەژیان”.

ئایدن مەعروف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سیستەمی کۆتا و هەڵبژاردن وتی “لە ئێستادا حکومەتی هەرێم لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی بە مافی پێکهاتەکان دەدات. بەداخەوە هەندێک لایەن سکاڵایان لە دژی کورسی کۆتا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردووە و ئەمە هەنگاوێکی هەڵەیە و کاریگەری باشی نابێت لەسەر پێکەوەژیان”.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوای لە لایەنە سیاسییەکاندا کرد بارودۆخی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرن و تێکەڵی کێشە و گرفتە سیاسییەکانیان نەکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەر لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ، ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەکو پێکهاتەکان هەموو کاتێک لەگەڵ ئەوەدابوونە “هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و ساتی خۆیدا بکرێت” و بەهیچ شێوەیەک دوانەخرێت

En az 10 karakter gerekli