ئایا عێراق نەوتی سپی بە چ نرخێک دەنێرێتە هەرێم؟
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئایا عێراق نەوتی سپی بە چ نرخێک دەنێرێتە هەرێم؟

ئایا عێراق نەوتی سپی بە چ نرخێک دەنێرێتە هەرێم؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئایا عێراق نەوتی سپی بە چ نرخێک دەنێرێتە هەرێم؟
0

لایک

دوێنێ دووشەممە نوسراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بڵاوکرایەوە کە تیایدا ئامادەیی دەربڕیبوو نەوتی سپی بەنرخی 150 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک (750 دینار بۆ هەر لیترێک) نەوت بۆ هەرێم دابین بکات، بەڵام ئەمڕۆ پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کارکردن بەو نوسراوە لەلایەن وەزارەتی نەوت راگیراوە و لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 هەزار دینار کەمکراوەتەوە، بەڵام ئەوان داوایانکردووە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 30 هەزار دینار دابەش بکرێت.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، “نرخی هەر لیترێک لەو نەوتەی بەغداد دەینێرێت بۆ هەرێم کەمترە لە 500 دینار و هەوڵی هەرزانکردنی زیاتری دەدەین، هەر لایەنێکیش بێ ئاگایانە یان بەمەبەست نرخی زیاتر دەڵێت و وەکو مژدانە دەیدات بە گوێی هاووڵاتیاندا گومان دەکەین ئامانجیان گران هێشتنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕ و قازانجی کەسییان لەوەدایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەوەی بەدرێژای ماوەی رابردوو بە نوسراوی فەرمی و وێنەی نوسراوەکان قسەمان لەسەر ناردنی نەوت کردووە لە بەغداد و دوای نزیک بوونەوەی لە ئەنجام سەرەڕای بەربەستەکان، پاش 6 مانگ لە بەرواری 09-10-2022، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاسەتەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە پرسیاری بڕ و نرخەکەی لە کۆمپانیاکە کردووە!”.

د.بڕیار رەشید دەشڵێت، “کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەرواری 16ی ئەم مانگە بێ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەی لێژنەکانی وەزارەتی نەوت وەڵامی داوەتەوە لە بڕ و نرخەکەی کە نوسراوە نرخەکە بۆ هەر لیترێک بە 750 دیناری دیاریکردووە، “ئەمەش راست نییە بەڵکو وەزارەت خۆیان دەڵێن 500 دینار بێت، ئێمە ئەم نوسراوەمان لە بەرواری 18-10-2022 واتە سێشەممەی رابردوو بە دەست گەشت، راستەوخۆ پەیوەندیمان بە وەزارەتی نەوت کرد پێمان وترا کە ئەمە بێ کۆبوونەوەی لێژنەی وەزارەت نێردراوە و نرخەکەی لێژنەی وەزاری بۆ هاووڵاتیان بە 500 دینار دیاریکردووە”.