ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شوقه‌كانی ناز ستی له‌شاری هه‌ولێر (ئەربیل) كه‌وته‌وه و به‌رگری شارستانیش رایگه‌یاند، ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 01ـی کانوونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 07:38، ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شوقه‌كانی ناز ستی له شاری هه‌ولێر له نهۆمی حه‌وته‌می باڵه‌خانه‌ی (E) كه‌وته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، راید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به میدیاکانی راگه‌یاند، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی گۆڕینی بوتڵی غازه‌وه بووه له چێشتخانه‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونه و توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌و رووداوه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
جێی باسە، ئافره‌تێک كه له چێشتخانه‌ی ئه‌و ماڵه‌بووه كه رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، تووشی هەناسەتەنگی بووه و دوای رزگاركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و دۆخی ته‌ندروستی باش و جێگیره.