بەرگریی شارستانیی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئاگرێکی “گەورە” لە کەمپی بەحرکە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2022، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، ئاگادارکرانەوە کە ئاگرێکی “گەورە” لە کەمپی بەحرکە کەوتووەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی بۆ کۆنترۆڵکردنی.
وتیشی، “بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی نەینەوا کەسێک بەناوی (عەبدوڵڵا) گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی 17 ساڵانە و خەڵکی موسڵ بووە.