ئاگر لە پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر کەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاگر لە پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر کەوتەوە

ئاگر لە پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر کەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئاگر لە پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر کەوتەوە
0

لایک

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە له‌ سنووری شاری هه‌ولێر(ئەربیل) له‌ نزیک گوندی لاجان ئاگر له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌وتووەته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سه‌ره‌تا ئاگر له‌ رێڕه‌وێكی پاشه‌ڕۆكانی پاڵاوگه‌كه‌ كه‌وتووەته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ له‌ خه‌زانی به‌رهه‌مه‌كانی پاڵاوگه‌كه‌ ئاگریان گرتووه‌.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر لەمبارەیەوە رایگەیاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و خه‌ریكی كۆنتڕۆكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.

وتیشی، تا ئێستا دوو له‌ پاڵاوگه‌كان كۆنتڕۆڵكراون و ته‌نیا یه‌كێكیان ماوه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خۆشبه‌ختانه‌ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتووەته‌وه‌ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌كه‌ سه‌لامه‌تن.