ئاگر لە یەکێک لە هۆڵەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتەوە و بەو هۆیەوە چەند هۆڵێکی فرۆکەخانەکە چۆلکراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگر لە نێو کافتێریایەکی هۆڵی پێشوازی گەشتیاران کەوتووەتەوە و ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
سەرچاوەکە دووپاتیشیکردەوە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و هیچ گەشتێکی ئاسمانیش بەهۆی ئاگرەکەوە نەوەستێندراوە.
بەرگری شارستانی بەغداد لەمبارەیەوە رایگەیاندووە، سێ کرێکار بە هۆی دووکەڵی چڕەوە تووشی هەناسەتەنگی بوونە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
