به‌رگری شارستانی هه‌ولێر(ئەربیل) كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر – گوێڕی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی کانوونی یەکەمی 2022، ئاگر له نۆ تانكی گه‌وره بۆ كۆگاكردنی گازوایل له نزیک گوندی ته‌رجانی رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – گوێر كه‌وته‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند، ئاماژەی بەوەکرد، ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێره‌وه کۆنتڕۆڵکرا و وتیشی، هه‌رچه‌نده له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام دوو كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی له‌كاتی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه دۆخی ته‌ندروستییان تێكچووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
قایمقامی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه، له‌و رووداوه‌دا نۆ كۆگای گازوایل سووتاوه و پێشتر ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ک پاڵاوگه به‌ركارهاتووه به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كاركردنی 116 پاڵاوگه‌ی سه‌ره‌تایی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر راگیراوه.