ئاگرەکەی تورکیا کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی تورکیا کۆنتڕۆڵ کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئاگرەکەی تورکیا کۆنتڕۆڵ کرا
0

لایک

وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، واحید کریشجی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی کە لە چەند رۆژی رابردوو لە دارستانەکانی مارماریس کەوتەوە راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکانی ساردکردنەوە بە درێژای رۆژ و رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت’.

کریشجی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە ناوەندی هەماهەنگیی کارەسات لە موغڵا سەبارەت بە دوایین رەوشی ئاگرەکەی مارماریس بۆ رۆژنامەنووسان دوا.

واحید کریشجی باسی لەوە کرد کە ئاگرەکەی دارستانی مارماریس لە دوێنێ شەوەوە کۆنتڕۆڵکراوە و تیمەکان بەردەوامن لە کارەکانی ساردکردنەوە و رایگەیاند، ”دەمەوێت لێدوانەکانی دوێنێی سەرۆککۆمارمان کە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ئێوە بەشی کرد وەبیربهێنمەوە و پێتان رابگەیەنم کە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە. کارەکانی ساردکردنەوە بە درێژای رۆژ و رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت”.

وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا کرد و هیوای خواست لە هیچ شوێنێکی جیهان کارەساتێکی لەو شێوەیە روونەداتەوە و وتی، ”نیگەرانین كە زانیاریی روونمان نییە سەبارەت بە زیانی گیانی گیانداران كە بوونەتە بەشێك لە ژیانی سرووشتی لە دارستانەكانماندا، دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە”.