ئاگری دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە سعودییە کۆنتڕۆڵکرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئاگری دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە سعودییە کۆنتڕۆڵکرا

ئاگری دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە سعودییە کۆنتڕۆڵکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئاگری دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە سعودییە کۆنتڕۆڵکرا
0

لایک

دوا دوو رۆژ لە هێرشی مووشەکی گرووپە چەکدارە حووسییەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جددەی پایتەختی سعودیە، توانرا ئاگری دامەزراوەکە کۆنتڕۆڵبکرێتەوە.

دەمەو ئێوارەی شەوی هەینی، گرووپە چەکدارە حووسییەکانی یەمەن هێرشی مووشەکیان کردەسەر دامەزراوەیەکی کۆمپانیای سووتەمەنی میللی ئارامکۆی سعودی لە جددەی پایتەخت، کە بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە دامەزراوەکە کەوتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی سعودییە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئاگرەی بەهۆی هێرشی مووشەکی حووسییەکانەوە بۆسەر دامەزراوەی ئارامکۆ لە جددەی پایتەخت کەوتەوە، لەلایەن هێزەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کرا.