وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایانگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه و شارێكی ئۆكرانیا سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و خۆراكیان لێبڕاوه، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه كه شهر بۆ چه‌ند كاتژمێرێک رابگرێت له پێناو ئه‌وه‌ی هاوكاری بگه‌یه‌نرێته هاووڵاتیانی ئۆكرانیا، یان به مه‌به‌ستی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاندوه، له پێناو ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بگه‌یه‌نرێنه هاووڵاتیانی ئۆكرانیا هێرشه‌كه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێک راده‌گرێن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له كاتژمێر 10:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانیان ته‌قه و هێرشكردن راده‌گرن له پێناو ئه‌وه‌ی رێكخراوه جیهانییه‌كان هاوكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بگه‌یه‌ننه هاووڵاتیانی ئۆكرانیا، هێزه‌كانی رووسیا له‌و ماوه‌یه‌دا رێگه به چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و شارانه ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت شاره‌كان و ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن كه شه‌ڕ له ناویاندا بونی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م پێشنیاره‌ی به‌رپرسانی رووسیا گه‌یه‌ندراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا و ئه‌وانیش رازیبوونیان بۆ ئه‌و پێشنیاره ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها رێكخراوه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ شاری ئازۆڤ كه چه‌ند رۆژێكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاک و كاره‌بایان لێبڕاوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری له كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌كانی ئۆكرانیادا و رایگه‌یاندوه، یه‌ده‌گی ئۆكسیجینی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت به خێرایی هاوكاری بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌كان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی