گه‌نجێك به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید)، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له گوندی مام خه‌لیفه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێ، به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه كوژرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 09-10-2022، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی زه‌وی و زاره‌وه، شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی (مام خه‌لیفه)ـی سنووری ئاكرێ دروست دەبێت، لە ئەنجام بەرکەوتنی گولـلەدا کەسێک به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید) گیان له‌ده‌ستده‌دات.
شایەنی باسە، ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆک كراوه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه.