ساڵی رابردوو لە هەرێم 4 هەزار و 120 رووداوی هاتووچۆ روویداوە و 623 کەس گیانیان لە دەستداوە.
ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان و ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم بە سایتی حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە، ساڵی پار 4 هەزار و 120 ڕووداوى هاتووچۆ لە سەرتاسەرى هەرێم روویان داوە.
ئەسعەد مەلا کەریم، ئاماژەی بەوە کرد کە بە هۆی رووداوەکان 623 هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 7 هەزار و 137 هاوڵاتیش بریندار بوون. لە سەرەتای ساڵی ئەمساڵیشەوە تا 1-3-2022، 552 ڕووداوى ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەرى هەرێم ڕوویان داوە کە بە هۆیەوە 50 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 889 هاوڵاتیش بریندار بوون.
رونیشیکردوەتەوە، “ئەگەر ئەم دوو مانگەى ساڵى نوێ بەراورد بكەین بە دوو مانگی ساڵی پار، ڕێژەكان لە یەكەوە نزیكن، هەرچەندە ئێستا ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان زیادیان كردووە، چونكە مانگانە زیاتر لە 10هەزار ئۆتۆمبێل تۆمار دەكرێـت، بۆیە شتێكی ئاساییە چەند ژمارەی ئۆتۆمۆبێلەكان زیاد بێت ژمارەی ڕووداوەكانیش زیاد دەبێت، بە زیادبوونى ئەم ڕێژە ئۆتۆمبێلەش کە دێنە سەر شەقامەكان، ڕووداوەکان بە شێوەیەکى ئەوتۆ زیادیان نەكردوە”.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان و ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکردوە، “ژماره‌ی ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كان ملیۆنێک و 985 هەزار و 727 ئۆتۆمبێلن كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره، واتا بۆ هه‌ر سێ كه‌سێك ئۆتۆمبێلێك هەیە. بە داخەوە تا ئێستا گواستنەوەی گشتیی وەكو پێویست نییە و لە ساڵانی هەشتاكان گواستنەوەی گشتی لە ئێستا پێشكەوتوتر بوو”.
راشیگەیاند، “لە ڕاستیدا لە هەرێمی كوردستان پێش 2014، بودجەیەکى 20% ى دیاری كرابوو بۆ پەرەپێدانی هاتووچۆ، دواتر ئەو ڕێژەیە كرا بە 17% بە هۆی ئەوەی نەتوانرا بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت، بەڵام تا ئەوكات پێشكەوتنی بەرچاو هەبوو، ئێستا بەداخەوە ئەو 17%ـ یەش نەماوە”.