ئاماری تووشبووانی کۆلێرا لە عێراق بڵاوکرایەوە

ئاماری تووشبووانی کۆلێرا لە عێراق بڵاوکرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئاماری تووشبووانی کۆلێرا لە عێراق بڵاوکرایەوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری توشبوانی کۆلێرای لە  راگەیەنراوێکدا لە عێراق و هەرێم بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا (13) حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە، (10) حاڵەتیان لە سلێمانی و حاڵەتێک لە کەرکوک و دوو حاڵەتی دیکە لە موسەننا. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تۆمارکردنی (10) حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرای لەناو سلێمانیدا راگەیاند.

د. سەباح هەورامیش رایگەیاند: ئەو (10) حاڵەتەی نەخۆشی کۆلێرا لە تاقیگەکانی بەغدادی پایتەخت پشتڕاست کراونەتەوە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان بە پێویستمان زانی رایبگەیەنین. 

دەشڵێت: لەسەر داوای حکومەتی عێراقی باری لەناکاومان راگەیاندوە و تیمێکیان رەوانەی سلێمانی کردوە بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشییەکە.

داواشی لە هاووڵاتیان کرد خۆیان بپارێزن و پلانیان هەیە بە هاوکاری هاوڵاتیان دۆخەکە تێ بپەرێنین چونکە دەزانن چۆن کۆلێرا کۆنترۆڵ بکەن.

دەشڵێت، لیژنەیەکی باڵا بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆلێرا پێکدەهێنرێت و رێکارەکانی روبەروبونەوەی ئەو نەخۆشییە ئاشکرا دەکرێن.

هەر ئەمڕۆ، د. سەباح هەورامی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی شەش رۆژدا چوار هەزار هاوڵاتی بەهۆی سکچونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە. 

هاوکات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، لە ماوەی دو هەفتەدا دو منداڵ بەهۆی سکچونەوە گیانیان لە دەستداوە.