ئاماری هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له پارێزگاكانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه و ساڵی رابردوو 54 هه‌زار و 837 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری و 11 هه‌زار و 699 حاڵه‌تی ته‌ڵاقیش تۆماركراون، هه‌روه‌ها 101 حاڵه‌تی هێنانی ژنی دوه‌م هه‌بوون و 73یان له پارێزگای هه‌ولێر بووه، هاوكات هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه بۆ زیاتر له هه‌شت حاڵه‌ت پۆڵێنكراون.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه تەبا وێنه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، له ساڵی 2021دا 54 هه‌زار و 837 مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری (ماره‌بڕین) ئه‌نجامدراون، كه 18 هه‌زار و 964 له پارێزگای هه‌ولێر، 10 هه‌زار و 147 له پارێزگای سلێمانی، دو هه‌زار و 285 له دادگاكانی كه‌ركوک/ گه‌رمیان و هه‌زار و 441 مامه‌ڵه‌شیان له دادگاكانی پارێزگای دهۆک بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ساڵی رابردوو 11 هه‌زار و 699 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆماركراون، كه چوار هه‌زار و 43 حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، چوار هه‌زار و 764 حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی، هه‌زار و 93 حاڵه‌تیش له دادگاكانی كه‌ركوک/ گه‌رمیان تۆماركراون و هه‌زار و 796 حاڵه‌تیش له پارێزگای دهۆک بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، رێپێدان به ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری دوه‌م له ساڵی 2021دا 101 حاڵه‌ت بووه، كه 73 حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، 7 حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی و 21 حاڵه‌تیش له پارێزگای دهۆک بون.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له هه‌رێم، له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، “هه‌زار و 252 حاڵه‌ت به‌هۆی نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، 231 حاڵه‌ت به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌ن، 104 حاڵه‌ت هۆكاری نه‌زۆكی، 582 حاڵه‌ت داوێنپیسی، 445 حاڵه‌ت نه‌بونی ماڵی جیا، 114 حاڵه‌ت ژنهێنانی دووه‌م، 490 حاڵه‌ت ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، 28 حاڵه‌ت تووشبوونی یه‌كێكیان به نه‌خۆشی، 339 حاڵه‌ت هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، 215 حاڵه‌ت هۆكاری ئابووری، 2 حاڵه‌ت هۆكاری ئایینی و 241 حاڵه‌ت به‌هۆی هۆكاری دیكه‌وه بوون”.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه، ته‌ڵاق و لێجیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له ساڵی 2021دا به‌راورد به ساڵی 2020 زیادیكردووه، به‌جۆرێک له پارێزگای هه‌ولێر 782 حاڵه‌ت، له پارێزگای سلێمانی 1765 حاڵه‌ت، له پارێزگای دهۆک 493 حاڵه‌ت و له كه‌ركوک/ گه‌رمیانیش 515 حاڵه‌ت زیادیكردووه.