ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دیزاینکردن و دەستپێکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دیزاینکردن و دەستپێکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان

ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دیزاینکردن و دەستپێکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دیزاینکردن و دەستپێکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان
0

لایک

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و یوسف خەلیفە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لە کۆمپانیای دۆیچەبانی ئەڵمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیک کرد.

لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەت ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە ھەرێم و ھەنگاوەکان کە لەو بوارەدا نراون کرا.

ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕا و زانیارییەکان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دواتر و کەڵکی ئابووریی پڕۆژەکە کە خۆی لە دیزاینکردن و جێبەجێکردندا دەبینێتەوە کرا.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەمبارەوە رایگەیاند، “پڕۆژەکە ھەنگاوی گرنگی ناوە و دەمانەوێت لە ساڵی داھاتوو دوای کۆتاییھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابووری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردن بکەین”.

پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێم، لە ئێستادا لە قۆناغی لێکدانەوەی بەھا و کەڵکی ئابووری feasibility studyـە، لە ھەمان کاتدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دۆيچەبانی ئەڵمانی واژۆکردووە بۆ پڕۆژەکە، کە خۆی لە دیزاین و دۆزینەوەی لایەنی ئابووری بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە دەبینێتەوە لەڕووی کوالێتییەوە.