ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ گیانی له‌ده‌ستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ گیانی له‌ده‌ستدا

ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ گیانی له‌ده‌ستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ گیانی له‌ده‌ستدا
0

لایک

دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له‌ دو مانگ له‌ژێر چاودێری پزیشكی، ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا گیانی سپارد.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 19ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و برینداربوونی، ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان، ماوەیەک لە سلێمانی لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدابوو، بە هۆی سەختی برینه‌كه‌شیه‌وه‌ رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا كرا.

رۆژی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان له‌ سنوری گه‌رمیان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا، بۆمب به‌ ئۆتۆمبێلی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی كۆماندۆ ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو و حه‌وت پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون، دواتر یه‌كێک له‌ برینداره‌كان به‌ناوی ملازم زوھێر محەمەد گیانی لەدەستدا.