ئافرەتێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

ئافرەتێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئافرەتێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا
0

لایک

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند، ئەو پیاوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هاوسەرە پێشووەکەی خۆی کوشتبوو، خاوەن پێنج منداڵن و بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە کوشتوویەتی.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ کاتژمێر 1 ئاگەدارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن و دوای لێکۆڵینەوە توانراوە تاوانبارەکە لەماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر دەستگیربکرێت.

لەوبارەیەوە هۆگر عەزیز وتی، “ئافرەتەکە لەلایەن هاوسەری پێشویەوە کوژراوە، واتە لەماوەی رابردودا لەیەکتر جیابونەتەوە  و پێنج منداڵیان هەیە، روداوەکە بەهۆی ئەو کێشانەوە رویداوە کە لەماوەی رابردودا لەنێوانیاندا هەبوە،  لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکەش بکوژ هەڵاتوە، بۆ ئەمەش بەدواداچونی وردمان کرد، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر تۆمەتبارمان دەستنیشانکرد و دەستگیرمان کرد و هاوکاتیش دەستمان بەسەر ئەو چەکەدا گرت کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە”.

هاوکات وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راسیگەیاند کە پەراوی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێت.