ئافرەتیکی ئەمریکی لە رووداوێکی هاتووچۆدا 6 کەس دەکوژێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئافرەتیکی ئەمریکی لە رووداوێکی هاتووچۆدا 6 کەس دەکوژێت

ئافرەتیکی ئەمریکی لە رووداوێکی هاتووچۆدا 6 کەس دەکوژێت

داواكارانی گشتی رایانگەیاندووە، شۆفێرەکە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار كراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئافرەتیکی ئەمریکی لە رووداوێکی هاتووچۆدا 6 کەس دەکوژێت
0

لایک

ئافرەتێكی ئەمریكی بەهۆی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبێلەوە، شەش کەسی دەکوژێت.

بەپێی هەواڵێکی میدیاكانی ئەمریكا، نیكۆڵ لۆرن لینتۆن-ی تەمەن 37 كە وەK پەرستار لە بەشی چاودێری چڕ كاردەكات، بەهۆی خێرا لێخورین لە شەقامێكی لۆس ئەنجلۆس، شەش هاووڵاتی دەكوژێت.

لەوبارەیەوە جۆرج گاسكۆن، پارێزەری ناوچەی لۆس ئەنجلۆس لە بەیاننامەیەكدا، رووداوەكەی بە “كارەساتبار” ناوزەند كردووە.

جێی باسە، لینتۆن بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدس-بێنز بە خێرایییەكی زۆر لە یەكتربڕینێكی چوارڕیانی ویندسۆر لە نزیک ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس لە گڵۆپی سوور دەدات و دەپەڕێتەوە، لە ئەنجامی رووداوەكەشدا شەش هاووڵاتی گیان لەدەست دەدەن و زیانێكی زۆری ماددیش بە شوێنەكە و چەند ئۆتۆمبێلێک دەگەیەنێت. لەنێو قوربانییانی رووداوەكەشدا ئافرەتێكی دووگیان و منداڵە 11 مانگەكەی و باوكی هەبوون.

هەر بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، داواكارانی گشتی رایانگەیاندووە، نیكۆڵ لۆرن لینتۆن بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار كراوە.