ئافرەتانی پێشکەشکار لە کەناڵەکانی ئەفغانستان بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەون
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • ئافرەتانی پێشکەشکار لە کەناڵەکانی ئەفغانستان بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەون

ئافرەتانی پێشکەشکار لە کەناڵەکانی ئەفغانستان بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئافرەتانی پێشکەشکار لە کەناڵەکانی ئەفغانستان بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەون
0

لایک

بە فەرمانی رێکخراوی تاڵیبان، ئافرەتانی پێشکەشکار و پەیامنێری کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە ئەفغانستان رۆژی یەکشەممە بە پۆشینی پەچەوە چوونە پەخشەوە.
رۆژێک پێشتر، بەشێک لە پێشکەشکار و بێژەری کەناڵەکانی ئەفغانستان بۆ بەرهەڵستیکردن، سەرپێچی فەرمانەکەی تاڵیبانیان کردبوو پەچەیان نەپۆشیبوو، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن خاوەنکارەکانیان کەوتوونەتە ژێر فشارەوە و ناچاریان کردوون بە باڵاپۆشییەوە بچنە سەر شاشە.
پێشتر تاڵیبان فەرمانی باڵاپۆشی بۆ ئافرەتان دەرکرد، بەپێی فەرمانەکە دەبێت هەموو ژنان لە شوێنە گشتییەکان و لەکاتی چوونە دەرەوە پەچە بپۆشن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی سزا دەبنەوە.
سۆنیا نیازی، پێشکەشکاری بەرنامەی TOLOnews بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئێمە لەدژی بووین و نامانەوێت ماسک ببەستین.
بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، کەناڵەکە فشاریان لەسەر بووە و پێی وتوون، کە دەبێت پێشکەشکارە ئافرەتەکان بگوازرێنەوە بۆ کارەکانی دیکە یان لەکارەکانیان دووربخرێنەوە ئەگەر پابەند نەبوون.
خپۆلواک سەپایی، جێگری بەڕێوەبەری كەناڵەكە لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە خەمێكی قوڵداین”.