ئافاد لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لە هاتای راگەیەندراوێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

ئافاد لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لە هاتای راگەیەندراوێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

شوبات 20, 2023 23:21
ئافاد لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لە هاتای راگەیەندراوێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە
0

لایک

سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD)، رایگەیاند لە ئەنجامی هەڵسەنگاندا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریایان هەڵگرتووە کە وەکو رێکارێکی خۆپارێزی لە دوای هۆشداری ئاراستەکاری کاندیللی دەرکرابوو.

لەو پەیامەی کە لە هەژماری ئافاد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە:”ئەو هۆشدارییەی کە وەکو رێکارێکی خۆپارێزی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لەسەر راسپاردەی ئاراستەکاری کاندیللی دەریانکردووە، لە ئەنجامی هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئاراستەکاری کاندیللی هەڵیانگرتووە”.

شایەنی باسە، بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی تورکیا، کاتژمێر 6:04 بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا و بەدووری 856 کیلۆمەتر لەشاری سامسووداغی سەربە پارێزگای ئەنتاکیا بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە شاری هاتای روویداوە.

هاوكات، پاش چەند خولەكێک، بومەلەرزەی دووەم لەگوڕی 5.8 پلەی رێختەر لە شاری هاتای روویدا و بەپێی زانیاریەكانیش، ژمارەیەک باڵەخانە بەهۆی دوو بومەلەرزەكەوە رووخاون، تاوەكو ئێستاش زەرەر و زیانە گیانیەكان بەوردی نەزانراون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، بوومەلەرزەکە لەلایەن زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا و بەشێک لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین و بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێم هەستپێکراوە.

En az 10 karakter gerekli