رێكخراوی خۆراک و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (فاو) رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئاستی هاورده‌كردنی برنج له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ ناوخۆی عێراق ده‌گاته 1.800.000 ته‌ن.
رێكخراوی(فاو)رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت عێراق له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا بڕی 1.800.000ته‌ن برنج هاورده بكات بۆ دابینكردنی پێداویستییه ناوخۆییه‌كانی، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوی 2021دا بڕی 900.000 ته‌ن هاورده‌كراوه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه تێكڕای به‌كارهێنانی برنج بۆ هه‌ر تاكێك له ساڵانی 2022-2023 بڕی 37 (سی و حه‌وت) كیلۆگرام ده‌بێت له‌ساڵێكدا، له كاتێكدا تێكڕای به‌كارهێنانی برنج بۆ هه‌ر تاكێك له ساڵانی 2021-2022 گه‌یشتوه‌ته 36.8 گرام له ساڵێكدا، له ساڵی 2020-2021یشدا 34.1 كیلۆگرام بووه.