ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ماڵی حاجی مه‌سیفی كرد، شۆفێری تایبه‌تی خۆی بووه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ماڵی حاجی مه‌سیفی كرد، شۆفێری تایبه‌تی خۆی بووه‌

ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ماڵی حاجی مه‌سیفی كرد، شۆفێری تایبه‌تی خۆی بووه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ماڵی حاجی مه‌سیفی كرد، شۆفێری تایبه‌تی خۆی بووه‌
0

لایک

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ ماڵی حاجی مه‌سیفی كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هۆكاری ته‌قه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان ئه‌و كه‌سه‌ و حاجی مه‌سیفییه‌ و به‌ گوێره‌ی یاسا ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ندا ده‌كه‌ین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “لە رێکەوتی 11/7/2022 لە شاری هەولێر، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتی (حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆڵینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بووە تاکو ساڵی 2021”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: “لە هەمانکاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی ( أ. ن. ش.) و دواتریش لەسەر فەرمانی دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “دیارە ئەم روداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کە ساڵی 2021 لە نێوان هەردوو لادا رویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیاریەوە نیە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار له‌گەڵ هەردوو لایەندا دەکەین”.