ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و دەڵێت، داوای روونکردنەوەمان لە ئێران کردووە.
ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستەکراون و شاری هەولێری کردوەتەوە ئامانج، بە دەستدرێژی دادەنرێت بۆسەر بنەمای دراوسێیەتی باشی نێوان عێراق و ئێران و ئەو پەیوەندییە مێژوییەی هەردوو وڵات هەیانە، ئەوە جگە لەوەی پێشێلکاری یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکانە.
ئەنجومەنەکە ئەو پێشێلکارییە و بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان وڵات و لایەنەکان رەتدەکاتەوە.
ئەنجومەنەکە دەشڵێت، عێراق لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماسیەکانییەوە داوای روونکردنەوەی روون و راشکاوی لە ئێران کردووە و چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتی ئێرانە بۆ رەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت