ئاسایشی نیشتمانی: لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت تائێستا 94 کەسی تێوەگلاو دەستگیرکراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی نیشتمانی: لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت تائێستا 94 کەسی تێوەگلاو دەستگیرکراون

ئاسایشی نیشتمانی: لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت تائێستا 94 کەسی تێوەگلاو دەستگیرکراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئاسایشی نیشتمانی: لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت تائێستا 94 کەسی تێوەگلاو دەستگیرکراون
0

لایک

گەورەترین تۆڕی قاچاغچێتی نەوتی خاو لە عێراق ئاشكراكرا و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئاشکرای کردووە، 94 کەس دەستگیرکراون، کە ئەفسەری باڵا و بازرگانیان تێدایە، کە تێوەگلاون لە قاچاغچێتی نەوت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایسی نیشتمانی، هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باکوور، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی ناوەندی و بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵەکانی باکوور و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لەنێو ئەو ئەفسەرانەن کە دەستگیرکراون.

ئەوەش هاتووە، ئێوارەی رۆژی شەممە، پڕۆسەی قاچاغچێتی بە سێ قۆناغ ئەنجامدراوە، لە رێگەی ئەفسەرانی پەیوەندیدار (نوێنەر و قاچاخچییەکان) دەستیپێكردووه‌ و ئەرکی ئەفسەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بریتی بووه‌ لە دڵنیابوون لە پاراستن بۆ قاچاغچییەکان لەکاتی دەرهێنانی نەوتی خاو و هەروەها دەستەبەرکردنی جووڵەی تانکەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە،کە ئه‌و بیره‌ی نه‌وته‌كه‌یان تیادا ده‌رهێناوه‌ به‌ دووری پێنج كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر رێگه‌ی بەیەکەوە بەستنەوەی پارێزگاری میسان و بەسرە هەڵکەوتووە و پڕۆسه‌ی به‌قاچاغبردنه‌كه‌ ته‌نها له‌ شه‌ودا ئه‌نجامدراوه‌ و شه‌وانه‌ له‌ نێوان 20 بۆ 30 تانكه‌ر نه‌وت ده‌رهێنراوه‌.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، “هێشتا لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم تۆمەتباران بەردەوامە، کە ژمارەیان 94 کەس بووە، لەنێویاندا ئەفسەر و هاوکار و بازرگان و قاچاغچییەکان هەن”.