ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند کە ماددەکانیان لەناو دەببەی سووتەمەنی شاردبوویەوە.
لەدرێژەی كار و چاڵاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ رووبەڕوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە، هێزەكانی ئاسایش لە یەكێک لەبازگەكان دەستیان بەسەر بڕی (136) كیلۆگرام ماددەی { ئەسید } و ( 140) گم ماددەی { حەشیش } دا گرت.
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندووە، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپی لەسەر كۆمەڵگە دەبێت.
ئەوەش هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەر لە 22-10-2022 لە هەڵمەتێکدا لە یەکێک لە بازگەکانی دەروازەی شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەر بڕی
•( 136) كیلۆگرام ماددەی { ئەسید } كەلەناو (دەببە) ی سووتەمەنیدا شاردرابوویەوە
• ( 140) گرام ماددەی { حەشیش } و ئامێری پێوانە کردن ( تەرازوو )، دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی
( س . ق . م ) لەدایكبووی 1987و ( ر . ه . م ) لەدایكبووی 1995دانیشتووی هەرێمن، بەپێی زانیارییەكانیش ئەو ماددانە لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.
بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان راگیراون.


