ئاسایشی دهۆک له‌باره‌ی رووداوی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاندووه، هێرشێكی تیرۆریستی بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م 2022)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهۆک رایگه‌یاند، كاتژمێر (12:39)ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، تیرۆریستێك به‌ناوی (ل. هـ. ج.) هه‌وڵیداوه هێرشبكاته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆک به‌ڵام كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستبه‌جێ به‌رنگاری بوونه‌ته‌وه و تیرۆریسته‌كه‌یان كوشتووه.
له روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهۆكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و هێرشه‌دا، كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هیدبووه و كارمه‌ندێكی دیكه‌ش برینداربووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ رای گشتی ئاشكراده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیشیان دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه دۆخی ئه‌منی شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و رێگه به‌هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامی شاری دهۆك ناده‌ن.