ئەحمەد شەرع داوا دەكات بەشار ئەسەد لە سووریا دادگایی بكرێت

ئەحمەد شەرع داوا دەكات بەشار ئەسەد لە سووریا دادگایی بكرێت

ئازار 22, 2025 15:24
ئەحمەد شەرع داوا دەكات بەشار ئەسەد لە سووریا دادگایی بكرێت
0

لایک

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سووریا داوای لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کردووە بۆئەوەی بەشار ئەسەد رادەست بکەنەوە تا لە سووریا دادگایی بکرێت.

سەبارەت بە ئەگەری ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد لەلایەن مۆسکۆوە بە دیمەشق، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ڕوسییەوە بڵاویکردوەتەوە، رووسیا ڕازی نابێت بە ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد.

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع داوای لە رووسیا کردووە ئەو پارانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لەلایەن سەرۆکی لەکارلادراوی سووریا لە مۆسکۆ دانراوە، بەڵام رووسیا ڕایگەیاندووە ئەسەد هیچ پارەیەکی لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دانەناوە.

En az 10 karakter gerekli